١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٠
Source: Mehrnews
فایننەشناڵ تایمز: کۆنترۆڵی غەززە جارێکی دیکە کەوتە دەستی حەماس

ڕۆژنامەیەکی ڕۆژاوایی دانی بە دەسەڵاتی حەماس بۆ کۆنترۆڵی دووبارەی کەرتی غەززە، دانا.

 ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز دانی پێدانا کە بزووتنەوەی حەماس تەنیا چەند کاتژمێردوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ ئیسرائیل ڕەوتی وەرگرتنەوەی کۆنترۆڵی غەززەی دەست پێکرد.

مێدیا عەرەبیەکانیش ڕاپۆرتیان دا کە بزووتنەوەی حەماس نزیک بە حەوت هەزار هێزی ئەمنیەتی خۆیی بۆ چاوەدێری بەسەر دۆخی ناوچە جیاوازەکانی غەززە کە سەربازانی ئیسرائیلی لێیان کشاونەتەوە، بانگهێشت کردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی سەر بە حەماس لە شەقامەکانی غەززە جێگیر بوون تا ئاسایش ئەو ناوچە دابین بکەن.

ئەو هەوڵەی حەماس بە ئامانجی ڕێگری لە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی سیخوڕەکانی سەر بە ئیسرائیل لە ئەو دۆخە هەستیارە لە غەززە ئەنجام دەدرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha