١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٥
Source: Mehrnews
مەزلووم کۆبانی باس لە گۆڕانی هەڵویستەکانی دیمەشق دەکات

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پێشکەوتی گفتوگۆ سیاسییەکان لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هەواڵی دا و ڕایگەیاند: دیمەشق لە پرسی لامەرکەزی و ڕیفۆڕمی دەستوور، هەڵویستی ئەرێنی‌تری گرتۆتە بەر.

 بەشی سووریا: مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کەناڵی ڕۆناهی سەبارەت بە دۆخی سیاسی و سەربازی، دانوستانەکان ی ئەمدواییە لەگەڵ وەفدەکانی ئەمریکا و دیمەشق، دۆخی ئاوارەکان و ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا دوا و لەمناوە جەختی لە ئەرێنێ‌تربوونی هەڵوێستی دەوڵەتی کاتی سووریا هەمبەر بە پرسی لامەرکەزییەت کرد.

دیدار لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا

کۆبانی دیداری ئەمدواییەی لەگەڵ تام باراک، نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی سێنتکام، بە گرینگ وەسف کرد و وتی: لەو دیدارەدا هاوکاتی بەسەرکرانەوەی پرسی درێژەی هاوکارییەکان دژی داعش، داکۆکی لە ڕەوتی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق کرا و ئامانج لەو دیدارە ئەوە بوو ک چۆن گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق تۆکمە بکرێن و پێشبخرێن، بۆ ئەوەی بتوانین لە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێی سووریا درێژە بە شەر لە دژی تیرۆریزم بدەین.

دانوستانی دیمەشق

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، وتیشی: دانیشتنێک لە دیمەشق بەڕیوە چوو و وەفدێکی فەرمی لە لایەن ئێمە چۆتە ئەوێ و لەو دانیشتنەدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی کاتی و ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا گفتوگۆمان کرد و شەش مانگی ڕابردوومان تاوتوێ کرد و لێکمان دایەوە کە بۆ تا ئێستا ڕێککەوتنەکە پێش نەچووە. هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتی درێژەی گفتوگۆکان بە کراوەیی و بەڕوونی قسەمان کرد و لە چەند بابەتی گرینگدا ڕێککەوتین.

ڕێککەوتنی 10ی ماڕج

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە هەنگاوە ئەرێنی و ئیجابییەکان، ڕێککەوتن لەسەر جێگربوونی ئاگربڕی گشتی لە هەموو ناوچەکان بوو. هەڵبەت ئاگربڕ یەکێک لە بڕگەکانی ڕیککەوتنی 10 مارچە، بەڵام بەداخەوە لە حەوتەکانی ڕابردوودا، لایەنە دەرەکییەکان هەوڵیان دا لە کاروناری ناوخۆیی ئێمەدا دەستێوەردان بکەن، بەڵام ئێمە پێداگربووین لە درێژەدان بە گفتوگۆکان لە ئاستی باڵادا و سەبارەت بە پرسگەلی دەستوور، سەربازی و ئاسایشیش لێدوانی سازێنەر ئاراستە کرا.

لامەرکەزییەت و دەستوور

مەزلووم کۆبانی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێمە پێشتریش جەختمان لە سەر سووریایەکی لامەرکەزی بووە و لەو دیدارەشدا، دیسان باسی لەسەر کرا و ڕوانگەکانمان لێک نزیکتر بوونەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو وەفدێک لە ئیدارەی خۆسەری کوردی سەردانی شارە جۆراوجۆرەکانی سووریا دەکات و ڕوای خۆی لە ئاستی نیشتمانی و ناوچیی ئاراستە دەکات. سەبارەت بە تۆماری دەستووریش، هەوڵ دراوە و ئێمە خوازیاری پێداچوونەوە بە دەستووری نوێین؛ چونکە بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی مارچی تێدا نەهاتووە. بەگشتی گفتوگۆکان لەوبارە ئەرێنی و ئیجابی بوون.

بەشداریی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا و پرسی هێزەکانی ئاسایش

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع لەوبارەیە ڕوانگەیەکی ئیجابی هەیە و بڕیارە وەفدێکی هاوبەش پێک بێت تا لەبارەی ئاوێتەبوون قسە بکەن. بۆ ئێمەش گرینگە چاپۆشی لە لەخۆبوردوویی هێزەکانمان نەکرێت و شوێنی شیاویان لە ئەرتەشی سووریا بدرێتێ. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە بندەستی ئیدارەی خۆسەری کوردین، دەبێ وەک هەسەدە لە پێکهاتەی نوێێ ئاسایشی سووریا بەشدار بن و بڕیارە وەفدێک لە هێزەکانی ئاسایش و هەسەدە بەمزووانە بچنە دیمەشق تا لەبارەی وردەکارییەکان گفتوگۆ بکەن.

گەڕانەوەی ئاوارەکان

ڕاشیگەیاند: لە دانوستانەکانی ئەمدواییەدا، باسی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە عەفرین، گرێ‌سپی و سەریکانی خرایەوە بەرباس و ئێستا بواری گەڕانەوەی ڕێکخراوانەی ئاوارەکان ڕەخساوە و خەڵکی ئێمە لە عەفرین دەبێ ئامادەی گەڕانەوە بن و کەسانێکیش کە لە ناوچەکانی ئێمەوە ئاوارەبوونە، هان دەدرێن کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

دۆخی حەلەب (گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە)

کۆبانی زیادی کرد: هەموو دەزانن کە کوردەکان لە شاری حەلەبدا مایەی هەڕەشە نین و پاگەندەکان لەوبارەیە نادروستن. هەر بۆیە بابەتی ئاگربڕ یەکێك لە پرسە گرینگەکانی گفتوگۆی ئەمجارەمان بوو. هەندێک لە هێزەکانی خەریکی تاودانی دۆخەکە لە حەلەبن و ئەمە تەنیا تایبەت بەو پارێزگایە نییە و گرفتێکی گشتیی سووریا و باشترین ڕێگەچارە، ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ئاڤریلە.

مافی کورد و ڕۆڵی تورکیا

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆتاییدا جەختیشی کرد: سەبارەت بە پرسی کورد، بەرپرسانی دیمەشق دەڵێن کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئێمەدا نییە و گرینگ چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچە و دەبێ ڕیفۆڕمی گشتی لە دەستووردا ئەنجام بدرێ و دۆخی مان و ڕاهێنان ڕوون بکرێتەوە. ئێمە لە دیمەشق لەبارەی ڕۆڵی تورکیاش گفتوگۆمان کرد و ڕامانگەیاند کە پرسەکانی سووریا دەبێ لە لایەن خود سوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن و هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر بکات و تەرکیا دەتوانێ ڕۆڵێکی ژیرانەتر و بێ‌لایەنگرانەتری هەبێت. لە نێوان ئێمە و ئەنقەرەشدا کەناڵگەلێکی پەیوەندی کراوەتەوە و هیوادارین لە داهاتووی نزیکیشدا پێشکەوتگەلێکمان هەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha