بەشی سیاسەت: پێشکەوتە سەربازییەکانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای دەریایی بە تایبەت بە مووشەکگەلی کرووزی دەریایی، نە تەنیا هێمایەکە لە خۆبەڕیوەبەریی لە بەرگریدا، بەڵکوو خاڵێکی وەرچەرخانە لە هاوكێشەی هێزی ناوچەیی. ئەم توانستە کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی پەرە پێدراون، لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزی هەشت ساڵەوە تا ئەوڕۆ، پێشکەوتی بەرچاوی کوالیتی و چەندایەتی بەخۆوە بینیوە و ئێران ئەوڕۆکە بە سیستەمگەلی ڕێنوێنی بە ژیری دەسکرد و مادەی کامپۆزیتیی پێشکەوتەوە، بۆتە یەکێک لە دەسەڵاتە پێشڕەوەکان لە شەڕی نایەکسانی دەریایی.
گرینگیی ئەو چەکە لە پاراستنی سنوورە دەریاییەکانی کەنداوی فارس، تەنگاوی هۆرمۆز، دەریای عەمان و تەنانەت ئەقیانووسی هیند، دوو هێندەیە و بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەمدواییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نیودەوڵەتی توێژینەوەی ستراتژیک(IISS)، ئەو پێشکەوتانە ئێرانی کردۆتە دەسەڵاتێکی دەریایی لە شەڕی نایەکساندا.
تایبەتمەندییە تەکنیکیەکان و جۆری مووشەکگەلی کرووزی دەریایی ئێران
مووشەکگەلی کرووزی دەریایی ئێران وەک کۆڵەکەی ستراتژیکی شەڕی نایەکسان بە توانسی هاویشتن لە سەکۆگەلی جۆراوجۆری وەک کۆپاپۆرەکان، کۆپاپۆرشکێنەکان، ژێر دەریاییەکان تا لانچێری کەنایئاویی گەڕۆک و ئاسمانگەردی وەک درۆنەکان داڕێژراوە. ئەم مووشەکانە بە فڕینی نزمی 10 تا 50 مەتری، رادارەکانی دوژمن دەور دەدەنەوە و سیستەمگەلی بەرگریی پێشکەوتەی ئەمریکایی پووچەڵ دەکەنەوە. جۆرە دوورهاوێژ، مامناوەند و کەمبڕەوەکانی ئەو مووشەکە بریتین لە:
1. مووشەکی کرووزی دوورهاوێژ (زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر بڕەو):
ئەو جۆرە مووشەکە پێشکەوتەترین بەرەی مووشەکگەلی ئێرانین کە لە ساڵانی 1402 تا 1404 ڕوونوێنی و تاقی کرانەوە و توانای پێکانی ئامانجە دوورەکانی وەک بنکەگەلی دەریایی لە دەریای سوور یان ئەقیانووسی هیندیان هەیە و بریتین لە:
ـ قدەر 380: نوێترین داهێنانی نۆدسا بە بڕەوی 1350 تا 1500 کیلۆمەتر و دەوڵەمەند بەس سیستەمی زیرەکی AI بۆی کردنە ئامانجی ئۆتۆماتی کۆپاپۆرە فرۆکەهەڵگرەکان و خۆڕاگر لە بەرامبەر سیستەمگەلی لەیزێری.
ـ ئەبوو مەهدی: مووشەکێکی دژە پاپۆری بە بڕەوی 1000 تا 1200 کیلۆمەتری و سەرجەنگیی 410 کیلۆگرامی.
ـ هووێزە: نمونەی دەریایی مووشەکی سوومار بە بڕەوی زیاتر لە 1350 کیلۆمەتری و توانای فڕین لە نزمایی 5 تا 30 مەتری و تایبەتی هێرشی چڕ بۆ سەر کۆپاپۆرە گەورەکان.
2. مووشەکە نێوانبڕەوەکانی کرووز (بە بڕەوی 300 تا 1000 کیلۆمەتر)
ئەم مووشەکانە بۆ ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی لە کەنداوی فارس و دەریای عەماندا زۆر گونجاون و بریتین لە:
ـ زەفەر: بە بڕەوی 700 کیلۆمەتری، دزە ڕادار و هەڵگری سەرجەنگی 200 کیلۆمەتری.
ـ نەسر: مووشەکی دژەپاپۆری و دژە ڕاداری بە بڕەوی 35 تا 90 کیلۆمەتر و بۆ ئاوێتەکردن لەگەڵ درۆنە خۆتەقێنەرەکان گونجاوە.
3. مووشەکی کرووزی کەمبڕەو (بە بڕەوی کەمتر لە 300 کیلۆمەتر)
ئەم مووشەکانە بۆ بەرگری کەنارئاوی و شەڕە نزیکەکان گونجاون و بریتین لە:
ـ قەدیر: بە بڕەوی 300 کیلۆمەتر، دژە ڕادار و هەڵگری سەرجەنگیی 150 کیلۆگرامی و لەسەر لانچیری کەنارئاویی جۆشەن و سەرئاوییە تەندرڕەوەکانی زوولفەقار دادەبەسترێت.
ـ نوور: مووشەکی دژە پاپۆر بە بڕەوی 120-170 کیلۆمەتریی دابەستراوە لەسەر کۆپتەرە سووکەکانی وەک شاهیدی 285 و توانستی هاویشتی ئۆپتیکی بۆ وردبینی لە هەلومەرجی جەمینگ.
4. مووشەکە کرووزەکانی داهاتوو (هایپێرسوونیک و بەرەی دواتر)
فەرماندەی هیزی دەریایی سپا لە ڕوونوێنی بەمزووانەی مووشەکگەلی کرووزی هایپێرسۆنیک بە بڕەوی 2000 کیلۆمەتری و خێرایی 5-7 ماخ و ڕێنوێنیی AI تەواو ئۆتۆمات هەواڵی دا.
5. کامڵکەرەکانی بالستیک و لێکدراوەکان
ـ کەنداوی فارس: مووشەکی بالستیکی دژە پاپۆر بە بڕەوی 300 کیلۆمەتری و ڕێنوێنی ڕاداری ئۆپتیکی و بە توانستی کردنە ئامانجی کۆپاپۆرە قورسەکانی و هاویشتران لە ژێردەریاییەوە.
Your Comment