٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٢
Source: Mehrnews
عێراقچی: ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا پێوەندیمان گرت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە نیۆیۆرک وتی: بەدڵنیاییەوە هیچ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر نەکات، ئێمە قبووڵی ناکەین.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: هەفتەیەکی زۆر قەرەباڵغ و پڕ لە چالاکیمان هەبوو. بەشێکی پێوەندی بە سناپباکەوە بوو بەڵام ئێمە لە هەمان کاتدا لە هەلی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی هەمیشە بۆ بەرەوپێش بردنی پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بەشداری لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، کۆبوونەوەی جیاواز لە نەتەوەیەکگرتووەکان و جیاواز لە ئەوە کەڵکمان وەرگرتووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی زیاتر لە 31 وڵات پێوەندی دوو قۆڵیم هەبوو. هەم پرسی ئەتۆمی لە ئارادا بوو هەم هەڵوێستی وڵاتەکان ڕاگەیێندرا و هەم پێوەندی دوولایەنە لێک درایەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دیدارێکم لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوووەکان کە بە جۆرێک دوایین هەڵوێستەکان سەبارەت بە سناپباک هاتە ئاراوە، درێژەی دا: لە پرسی سناپباک ئەوەی کە ڕووی دا، ئێمە بەرەوڕووی هەوڵێک بۆ وەرگرتگنی خاڵ لە ئێران بەرەوڕوو بووینەوە؛ خاڵەکان بەتواوەتی نالۆژیک و نەکراو بوو. لە بەرانبەردا، ئێمەش پێشنیاری تەواو لۆژیکی خۆمان لە ڕوانگەی ئەورووپیەکانەوە، پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەوڵ درا کە پێشنیارەکانی ئێران و ئەورووپا لێک بدرێتەوە و پێشنیارێکی نوێی دەربهێنین بەڵام بە زیادەخوازیەکانی ئەمریکا و هاوڕێی کردنی وڵاتانی ئەورووپی ، لە کۆتاییدا نەمانتوانی بگەینە ڕێککەوتنێک. بۆچی؟ چونکوو ئێمە لێرەین کە بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران بکەین و بەدڵنیاییەوە هیچ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر نەکات ئێمە قبووڵی ناکەین.


عێراقچی وتیشی: لەگەڵ ئەمریکییەکان هەم ڕاستەوخۆ و هەم ناڕاستەوخۆ پەیامگەلێک ئاڵوگۆڕ کرا ، ئێستاش خەیاڵمان ئەرخەیانە کە ئەوەی کە پێویست بوو ئەنجاممان دا و قسەکەی ڕێبەریش هاتە دی کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان بنبەستی تەواوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha