سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە کاردانەوە نە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: بڕیارنامەی 2231 لە ڕۆژی 26 ی ڕەزبەر هەڵدەوەشێتەوە و گەمارۆ هەڵوەشاوەکانیش ناتوانن دووبارە بسەپێندرێنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە لێدوانی دوێنێی خۆیددا لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، شرۆڤەم کرد کە چۆن ئەمریکا خەیانەتی بە دیپلۆماسی کرد و چۆن سێ وڵاتی ئەورووی ناشتیان.
عێراقچی وتیشی: هەموو ئەوەی کە لە نیۆیۆرک ڕووی دا، نیشانی دەدات کە شکستی گفتوگۆکان لەناکاو و بێ ئەنقەست نەبووە.
ڕەت کردنەوەی دیپلۆماسی لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییەوە هەوڵێکی بە ئەنقەست بوو کە لەسەر ئەو هەڵە دانراوە: ماف بە زۆربێژانە و خەڵکی ئێران ناچنە ژێر گوشاری زۆربێژانەوە! داکۆکی لەسەر ئەو بۆچوونە هەڵەگەلە، قەیرانی نازەرووری ئێستا چارەسەر ناکات.
ناوبراو زیادی کرد: لە لێدوانەکەی دوێنێمدا جەختم کرد کە سێ وڵاتی ئەورووپی بەڵێنەکانیان بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی 2231 جێبەجێ نەکردووە و بۆیە هیچ مافێکیان بۆ پاگەندەکەی ئێستایان نییە.
هەروەها وتیشی: پشت بەستن بە ڕێکاری سناپباک جگە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی ئاشکرا لە ڕەوتی ئاسایی نییە.
Your Comment