وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا بۆ ئاوەژۆ کەڵکەوەرگرتن لە ڕەوتی چارەسەری کێشە پێش بینی کراوەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان لە دژی ئێرانی نایاسایی و پاساونەکراو وەسف کرد و جەختی کرد کە بڕیارنامەی 2231 ئەبێ لە کاتی دیاری کراو واتا 26 ی ڕەزبەری 1404 کۆتایی بێت.
هەوڵ بۆ بووژانەوەی بڕیارنامە مۆڵەت بەسەرچووەکان نەک لە باری مافیەوە بێ بنەما و قبووڵ نەکراوە بەڵکوو لە باری ئەخلاقی و لۆژیکیشەوە بەتواوەتی ڕەت کراوە.
هەروەها هاتووە کە هیچ وڵاتێک لەوانە ئێران هیچ بەڵێنێکی هەمبەر بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان نییە و هەموو وڵاتەکانیش ئەبێ لە ناسینەوە ئەو دۆخە نایاساییە لە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ە خۆیان ببوێرن.
لە کۆتاییشدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی جیدی لە ماف و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران بەرگری دەکات و هەر جووڵەیەک بۆ خەساردان لە بەرژەوەندی و مافی گەلی ئێران لەگەڵ وەڵامی پتەو و یەکلایی ئێمە بەرەو ڕوو دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا بۆ گەڕاندنەدوەی بڕیارنامە کۆتایی هاتووەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێرانی ڕەت کراوە ڕاگەیاند.
Your Comment