محەمەدڕەزا مورادی بەڕیوەبەری گشتیی بەشی نیودەوڵەتی و هەواڵی دەرەکیی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەک بەشداربووی نوهەمین خولی کۆمەڵەی میدیای سەر بە گەڵاڵەی "پشتوێنە و شەقامی 2025" لە پارێزگای یۆننانی چین، سەبارەت بەو کۆمەڵە هاوکارییە نێودەوڵەتییە، ڕایگەیاند: زیاتر لە 200 نوێنەر لە 87 وڵات، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و 165 میدیا و ڕێکخراوەی جیهانی، وێڕای بەپرسانی چینی لەو بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەشداریی ئەو بۆنەیە بوون و وتاریان ئاراستە کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێداگریی میدیاگەلی چینی بۆ ناساندنی ئەو گەڵاڵەیە وەک یارییەکی "بردنەوە-بردنەوە" بۆ هەموو وڵاتانی جیهان، ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی چینی جەختیان لەوە کرد کە میدیاکان تەنیا بگێڕەوانی ئەو گەڵاڵەیە نابن، بەڵکوو ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان لە پێشخستنی گەڵاڵەکەدا دەبێت.
شایانی باسە کە کۆمەڵە هاوکاری میدیایی "پشتوێنە و شەقام" لەدوای دەستبەکار بوونی لە 2014ـهوە تا ئێستا کە 9 خولی بەڕیوەبردووە، زیاتر لە 1000 نوێنەری لە میدیاگەلی جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی لە زیاتر لە 100 وڵات و ناوچە ڕاکێشاوە و بۆ ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تەنیا 5 وڵات بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بوون و لە ئێران تەنیا ڕۆژنامەی "تاران تایمز" و "ئاژانسی هەواڵی مێهر" بەشدار بوون.
Your Comment