١٦ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:٥٠
Source: Mehrnews
ڕۆیتێرز هۆشداریی دا: مەترسی هێرشی تورکیا بۆ سور کوردی سووریا

ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا ئەنقەرە تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی داوەتە حکومەتی شەرع و دوای ئەوە پاڵپشتی هێرشی سەربازی بۆ کوردەکان دەکات.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پێوەندی ئێستای کوردەکان لەگەل حکەموتی شەرع و هەڵوێستی تورکیا لە ئەو بارەوە نووسی: لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەگەر ناوچەی خۆبەڕێوەبەر بە ڕێبەری کوردەکان ئامادە نەبێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا کە لە مانگی مارس بە ناوبژیوانی ئەمریکا پێک هات، لەگەل حکومەتی ناوەندی تێکەڵ ببێت، مەترسی گەڕانەوەی پێکدادانەکان جیدیە. ئەو ڕێککەوتنە کە بڕیار بوو کۆنترۆڵی داراییە گرینگەکان لەوانە نەوت، گاز و کارەبا بداتە دەستی حکومەتی ناوەندی ، بەڵام جێبەجێ کردنەکەی ڕاگیراوە. بەرپرسانی کورد دەڵێن دەستووری کاتی کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کراوە، بەتواوەتی مافی کەمینەکان ناپارێزێت.

بەرپرسێکی باڵای سووریا بە ڕۆیتێڕزی وت: تورکیا کە وەکوو گرینگترین پاڵپشتی ناوچەیی حکومەتی شەڕ دەرکەوتووە، لە ئەو ڕەوتە درێژخایەنە ماندوو بووە و لە هەوڵی سەربازی لە دژی کوردەکان پاڵپشتی دەکات. ئەنقەرە زۆر دژی خۆبەڕێوبەری کوردەکانە و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان لە باکووری سووریا وەکوو هەڕەشەیەک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە، دیمەشق داوای لە ئەنقەرە کردووە ئۆپراسیۆنی سەربازی دوای بخات تا دانوستانەکان درێژەی هەبێت. تورکیاش ئەو داواکاریەی قبووڵ کردووە و لە باتی ئەوە جیهازاتی سەربازی دەخاتە بەر دەست هێزەکانی شەرع و پەروەردەیان دەکات. هەروەها زیادی کرد: ئەو مۆڵەتە دیاری کراوە تا کۆتایی ساڵ کۆتایی دێت.

عەبدولوەهاب خەلیل، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی هێزەکانی هەسەدە بە ڕۆیتێرز وتی: ڕێبەری هەسەدە پاڵپشتی لە تێکەڵ بوون لەگەڵ حکومەتی ناوەندە دەکات، بەڵام ئەوە ئەبێ بە پێی بەشدارکردنی راستەەقینە و بە فەرمی ناساندنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای سووریا لە دەستوور بێت؛ تێکەڵ بوونی سەربازی بەس نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha