مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە سی و بۆهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی:پێغەمبەری خودا کاتێک کە لەبەر گوشاری کافرەکان بەرەو مەدینە کۆچی کرد، بۆ یەکەم ئەو هۆزانەی کە سەدان ساڵ بوو پێکەوە شەڕیان دەکرد، لەگەڵ یەک کردە برا و پەیمانی لە نێوانیان بەست.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر کۆمەڵگای ئیسلامی پێکەوە یەکگرتوو بووایە ئیسرائیل و ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیکە نەیدەوێرا بە چاوی چەپەوە بڕوانێتە موسڵماناندا و مافیان پێشێل بکات.
هەروەها وتیشی: کێشە ئیسرائیل و ئەمریکا نین، ئێمە کێشەمان هەیە و هەر ئەو کێشە و دژایەتیە ناوخۆییە بووەتە هۆی ئەوە و بۆیە ئەبێ لە خۆمانەوە دەستپێبکەین.
پزشکیان بە ئاماژە بە زایۆنییەکان وتی: ئەوان ژن و منداڵی خەڵک دەکوژن و کەسێک دەنگی دەرنایە بەڵام ئەگەر لە وڵاتێکی ئیسلامی ڕووداوێک ڕوو بدات ئەوان پاگەندەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن بۆیە دەتوانین بڵێین کە کامە مافی مرۆڤ؟ ئایا مافی مرۆڤ جێبەجێ دەبێت؟
هەروەها جەختی کرد: ئێمە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی موسڵمان کێشە و شەڕمان نییە و پابەندی یەکگرتوویی، هێز لە نێوان وڵاتانی ئیسلامین، موسڵمانان ئەبێ پێکەوە یەکگرتوو بن. ڕێگای ڕاست واتا پەیمان و یەکگرتوویی لەگەڵ خودا.
هەروەها بەشداربووانی ئەو کۆنفڕانسەی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە گەوەری ئایین و دینن؛ کەواتە ئەبێ پەیامی دینی خودا و پێغەمبەرەکەی لە نێوان خەڵک رابگەیێنن کە هەموو ئێمە موسڵمانان پێکەوە براین. هەموو هەڵسوکەوتیشمان ئەبێ بۆ ماف و دادپەروەری بێت و ئەگەر ئاوا نەبێت خۆی دەبێتە هۆی دوژمنی.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەری ئەمریکا و ئیسرائیل نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان ، ڕاستە کە ئێمە مووشەکمان هەبوو و هێزەکانمان گیانفیداییان کرد و زللەیەکی قایمیان لێیان دا بەڵام زللەی ڕاستەقینە خەڵکی لێیانی دا. یەکگرتوویی خەڵکی ئێمە ئەوان بێ هیوا کرد. چونکوو ئەوان پێیان وابوو بە چەند مووسەک خەڵک دەڕژنە سەرشەقام بەڵام خەڵک ئاوایان نەکرد.
سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: دەسخۆشی لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی دەکەین کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان ئیدانە کرد بەڵام بەڕای من ئەوە بەس نییە چونکوو ئێمە دەتوانین بەهێزتر و یەکگرتووتر بین .

سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەر ئێمە پەیڕەوی ئەو پێغەمبەرەین بۆچی ئێستا بووینەتە 72 گەلەوە و لە بەرچاوی ئێمەوە ئیسرائیل موسڵمانان دەکوژێت و برسی هێشتوویانیەتەوە؟
Your Comment