ئیسماعیل بەقایی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وێڕای پیرۆزبایی هەفتەی یەکگرتوویی ڕایگەیاند: ئەو گەفتەیە هەلێکە بۆ موسڵمانان بۆ بیر کردنەوە بە کێشەکانی بەردەوام ئۆمەتی ئیسلامی و لە سەروویانەوە پرسی فەلەستین.
ناوبراوبە ئاماژە بە کارەساتەکانی غەززە وتی: ئێمە لە ئەم هەفتەیە رووخانی ماڵی فەلەستینیەکانمان بینی لە درێژەی گەڵاڵەی کۆچاندنی فەلەستینیەکان کە لەگەڵ کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەوان داوای راگرتنی ئەو جەنایەتە و لێپرسینەوە لە بکەرەکانی دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕاپۆرتی ئاژانسمان لێک دایەوە و هەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاند. چاوەڕوان بووین ڕاپۆرتی دادپەروەرانەتر پێک بێت. هێشتا نەگەییشتووینەتە ئەنجام بەڵام گفتوگۆکان ئەرێنی بووە و پرسەکانی هاوپەیوەند بە ئاسایش و ئیمەنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، رەچاو کراوە و هەروەها جخاڵەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و پەسەندکراوەکانی مەجلیس لەبەرچاوی دانوستانەکاران بووە و چاوەڕوانی دوا گفتوگۆکانین و دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی ئێران و ئاژانس کە شێوەی هاوکاری ئێران و ئاژانس لە دۆخی نوێیە، یەکلایی دەبێتەوە.
بردنە دەرەوەوی بەڵگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن چاوەدێرانی ئاژانسەوە
ناوبراو درێژەی دا: سەرەتاکانی مانگی مەی دوو بەڵگەی ئەتۆمی کە خرابووە بەردەستی چاوەدێرانی ئاژانسەوە لە فۆردۆ گواستراوەتەوە بۆ ڤیەنا. ئەوە پێچەوانەی یاساکانە و ئاژانس قبووڵی کردووە کە نەدەبوو ئەو کارە ئەنجام درابا.
هەروەها سەبارەت بە دیداری عێراقچی لەگەڵ کالاس لە قەتەر وتی: گفتوگۆیەکی ئەرێنی بوو و خاڵگەلێک باش لە نێوان دوولایەنە هاتە ئاراوە و هیوادارین لە درێژەی ڕێگاکەدا ئەو پێوەندیانە ببێتە هۆی ئەوەی کە لایەنی ئەورووپی لە لێکەوتەکانی بڕیارەکانی خۆی ئاگادار ببێتەوە و پێداچوونەوە لە بڕیارەکانی بکات.
ناوبراو سەبارەت گەۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە وەزارەتی شەڕ وتی: راسگۆیانە دانیان بە ئەو شتە کە هەیە داناوە.
بەقایی سەبارەت بە سنووردانانەکان بۆ هاتوچۆی شاندی ئێرانی لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا بە شێوەی یاسایی ناتوانێت بەڵام بە پێشێل کرانی یاسا دەتوانێت ئەو کارە بکات. ئێمە وادامانناوە وەکوو رابردوو لە ئەو هەلە بۆ شی کردنەوەی هەڵوێستەکانی خۆ،ان کەڵوەربگرین. بە پێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوانە پرسی کۆمەکوژی فەلەستین، چاوەڕوانی دەکرێت گرینگترین پرسی کۆمەڵگای جیهانی هەمان پرس و داواکاری نێودەوڵەتی بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کشانەوەی ئێران لە ئێن پی تی وتی: پرسی چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی ئەبێ لەلایەن دەسەلاتەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و بەردەوام بوونی ئەو بابەتە بە ئەو واتا نییە کە لە مەجلیس بڕیارێک لە ئەو بارەوە دراوە.
هەروەها سەبارەت بە رەشنووسی بڕیارنامەی ئێران لە کۆبڤوونەوەی کۆنفڕاسنی گشتی ئاژانس و دژایەتی ئەمریکا لە ئەو بارەوە وتی: بڕیارنامەکەی ئێران بریتی لە چەند یاسایەکە کە بە پێی ئەوە نابێت هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و دژایەتی ئەمریکا لەگەڵی نیشاندەری سەرەننەدانی ئاشكرای ئە ووڵاتە بە یاساکانە و راشکاوانە ڕووی کردووەتە سیاسەتی ترساندن و تۆقاندن. ئەمریکاش خەریکی شرۆڤەی پێچەوانەیە و هێرشەکانی بۆ سەر ئێرانی بەرگری وەسف کردووە و لەلایەن ئاژانسەوە هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر ئەو یاسایە پەسەند بکرێت، یارمەتیەکانی خۆی دەبچڕێت. ئەوە نیشانی دەدات کە ئەمریکا پێی وایە کە هەوڵەکانی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و نیگەرانە بەرپرسیارێتی ئەمریکا هەمبەر هیرشەکانی خۆی ئاشكرا بکات.
هەروەها ڕایگەیاند کە لە چین سەرۆک کۆمار لە پاڵ زۆر بابەت، لەسەر میکانزیمی پەلەپیتکەش قسەی کردووە .
بەقایی سەبارەت بە پاگەندەی ئەورووپییەکان لەسەر دەرچوونی ئێران لە دانوستانەکان وتی: ئەوە ئێران بوو کە لە ڕەوتی دیپلۆماتیکدا هێرشی سەربازی کرایە سەر. ئەورووپییەکان مەرجگەلێکیان دانا کە بەتواوەتی نالۆژیک بوو و دژی بەرپرسیارێتیان بوو.
ناوبراو سەبارەت بە چەکداماڵینی حزبوڵڵا وتی: لوبنانییەکان بە پێی کەش و دۆخی خۆیان باشترین بڕیار لە ئەو بارەوە بدەن. بەرگری لە خاک و وڵات مافی سروشتی هەمووانە.
Your Comment