٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:١٩
Source: Mehrnews
بەرەو غەززە دەڕۆین و ئامادەی هەموو سیناریۆیەکین

ئەندامی یەکڕیزی نیودەوڵەتی سەموود بە وتنی ئەوەی کە ئەندامان و کاربەدەستانی ئەو پاۆڕە خۆیان بۆ هەموو سیناریۆیەک لە ڕێگای گەییشتن بە غەززە ئامادە کردووە، وتی: هیچ کارێک لە زایۆنییەکان دوور لە چاوەڕوانی نییە.

گرووپی نێودەوڵەتی: کۆپاپۆڕی یەکڕیزی نێودەوڵەتی سەموود بە زیاتر لە 70 پاپۆڕ لە 44 وڵاتی جیهانەوە ڕۆژی یەکشەممە بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆکان لەسەر غەززە بەرەو ئەو ناوچە کەوتنەڕێ.سەموود بە واتای بەرخۆدانە.

هاوپەیمانی جیاوازی نێودەوڵەتی بریتی لە پاپۆڕی ئازادی، بزووتنەوەی جیهانی غەززە، کاروانی سەموود و سەموود نوسانتارای مالیزیا لە ڕیزی ئەو دەستەیەن.

دەستەی جیهانی سەموود گەورەترین کاروانی دەریایی جیهانە. هەزاران کەس لە دەوری یەکتر کۆ بوونەتوەوە تا ناوەڕاستەکانی سیپتەمبەر بگەنە غەززە. ئیسرائیل جەختی کردووە کە چالاکانی ئەو پاپۆڕانە دەستگیر دەکات.

سیناتۆر موشتاق ئەحمەد خان ئەندامی باڵای پارتی کۆمەڵی ئیسلامی پاکستان و ئەندامی پێشووی مەجلیسی سێنای ئەو وڵاتە لە ژێر ناوی کەمپەینی «Save Gaza»لە بواری فەلەستین چالاکی دەکات چونکوو لە کاروانی سەموود بەشدارە. هەواڵنیری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ ناوبراو ئەنجام داوە کە لە خوارەوە کورتەیەکی دێت:

چ ئامانجێکتان هەیە لە ڕێکخستنی ئەو دەستەیە؟

سێ ئامانجمان هەیە. یەک بەزاندنی گەمارۆکانی سەر غەززە، دوو هەوڵ بۆ راگرتنی کۆمەڵوژی و سێهەم گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی غەززە.

لە ڕابوردوودا زۆر گرووپ هەوڵیان داوە بۆ گەیاندنی یارمەتی بە غەززە و ئیسرائیل ڕێگەی نەداوە ئایا ئێوە دەگەنە غەززە؟ ئایا ئیسرائیل هەڕەشەی لێتان کردووە؟

ئەم کاروانە گەورەترین کاروانە کە تا ئێستا بۆ ئەو ئامانجە ڕێکخراوە و لە ڕابردووشدا چەند پاپۆڕێک زۆیان گەیاندووەتە غەززە و هەندێکیشیان هیرشیان کراوەتە سەر و گیانی خۆمان دەخەینە مەترسییەوە بۆ گەیاندنی یارمەتی بە غەززە.


هەروەها وتی کە داواکاری لە خەڵکی جیهان دەکەین کە پاڵپشتی لە سەموود بکەن.

ئایا ئامادەی هەر جۆرە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی نایاسایی و نامرۆڤانە لەگەڵ ئیسرائیلن؟ ئەگەر ڕووداوێک ڕوو بدات چ چاوەڕوانیەکتان لە سیاسەتوانان هەیە؟

بەڵێ لە ئیسرائیل هیچ شتێک دوور لە چاوەڕوانی نییە و ئێمە خۆمان بۆ هەر جۆرە ئەگەرێک ئامادە کردووە. من وەکوو کەسێکی پاکستانی داوا لە وڵاتەکەم دەکەم کە ئەگەر لە ئەو ڕیاگیەدا گیرام یا شەهید بوون بۆ پرسی فەلەستین بێتە مەیدان و هەوڵ بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە بدات و ئەگەریش گیرام داوا لە دەسەڵاتداران دەکەم بۆ ئازاد کردنم گفتوگۆ لەگەڵ ئەو ڕژیمە نەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha