٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٩:٢٨
Source: Mehrnews
گفتوگۆی ئێران و ڤێنزۆئێلا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەڕەشە بە پشت بەستن بە زۆرەملێ لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ و لە حاڵی گەشە، پێشێل کرانی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مەترسیەکی ڕوون بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیە.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیوان خیل پینتو وەزیری دەرەوەی ڤێنزۆئێلا، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەسەر پێوەندی دوولایەنە و گۆڕانکاری ناوچەی کارائیب دوابەدوای جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ئەو ناوچە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ڤێنزۆئێلا بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی هەڕەشە نایاساییەکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی، ڕاپۆرتێکی لە دۆخی ئێستای ناوچەکە پێشکەش کرد و وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی ئێران لە بەرگری لە بنەما و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و زەروورەتی ڕێز بۆ سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی ڤێنزۆئێلا، جەختی کرد کە دەولەت و گەلی ڤێنزۆئێلا لە ورەی بەهێزی سەربەخۆیی، سەروەری نەتەوەیی و مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی بەرگری دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵی تاک لایەنە و ملهوڕانەی ئەمریکا لە دژی وڵاتانای دیکەی بە توندی ئیدانە کرد و وتی: هەڕەشە هەڕەشە بە پشت بەستن بە زۆرەملێ لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ و لە حاڵی گەشە، پێشێل کرانی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مەترسیەکی ڕوون بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیە و پێویستە هەموو وڵاتانی بەرپرسیار بە تێگەییشتن لە دۆخی مەترسیداری ئێستا ببنە لەمپەر لە سەر ڕێگای یاساشکێنی و نائەمنی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha