سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە سەردانێکی فەرمی بۆ تاران لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژی ئەنجامدا.
لەم دیدارەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان به دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوه و جەختیان له سەر به هێزکردنی هاریکاریی هاوبەش له بواره جیاجیاکان کردەوه .
هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی جێی نیگەرانی هەردوو وڵات لە تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆی نێوان حەکیم و عێراقچی بوون.
حەکیم ستایشی بەرگریی ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی کرد و ڕایگەیاند کە ئێران بێ گومان سەرکەوتووی ئەم شەڕەیە و ئەمڕۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان درکیان بە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە کردووە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق زیاتر جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی سیاسی و دیپلۆماسی نێوان بەغدا و تاران بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
هەروەها هەردوولا جەختیان له سەر بەردەوامی هاوکارییه ئەمنییەکان و پابەندبوون به ڕێککەوتنی ئهگەمنی عێراق و ئێران کردەوه .
Your Comment