ئەفسەرێکی ئەمنیەتی بەناوبانگ لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکا لە ئەو بنکەیە نەکشاونەتەوە و تەنیا هێزەکان گۆڕدراون.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە لە ئەو بنکەیە ڕووی داوە جێگیر کردنەوەی هێزەکان بووە. زانیاریەکان باس لە ئەوە دەکەن کە تەنانەت یەک سەربازیش لە ئەو بنکەیە نەچووەتە دەرەوە و ئەوەی کە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە سەبارەت بە دەسپێکی ڕەتوی کشانەوەی ئەو هێزانە پاگەندە کراوە، ناڕاستە. ئەو هەوڵە تەنیا کارێکی تاکتیکی بۆ دووبارە جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکا و بە ئامانجی جێبەجێ کردنی سیناریۆیەکی نوێ ئەنجام دەدرێت.
ئەو ئەفەرە ئەمنیەتیە وتیشی: قسەکانی فەرماندەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی بنکەی عەین ئەسەد باس لە ئەوە دەکات ئەو وڵاتە نایەوێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا هێزەکانی خۆی لە ئەو بنکەیە بکشێتەوە.
Your Comment