کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 14 ی ئووت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ڕووداوی کەناراوەکانی سووریا لە مانگەکانی جوون تا مارسی بڵاو کردەوە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە توندوتیژی بەربڵاوی فیرقەیی لە ئەو ماوەیەدا لەوانەیە وەکوو جەنایەتی جەنگی دەبێت. هەرچەندە بەڵگەیەک لە بوونی بەرنامەی دەوڵەتی بۆ ئەنجامی ئەو جەنایەتە دەست نەکەوتووە. هەروەها ڕایگەیاند کە بەرپرسانی دیمەشق ڕێگایان بۆ سەردانی چاوەدێران بۆ ناوچە ئاڵۆزەکان خۆش کردووە.
ئانیتا هەبر، وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە دەسخۆشی لە کۆمیسیۆنەکە بۆ کۆ کردنەوەی بەڵگەکان لە سەر پێشێل کرانەکانی مافی مرۆڤ، داوای شوێنگیری دادوەری هۆکارەکان و چاکسازی ئەمنیەتی لەوانە چەک داماڵینی گرووپە تاوانبارەکان بە پێشێل کرانەکان و بووژانەوەی ناوەندی ئەمنیەتی نەتەوەیی کرد. ناوبراو جەختی کرد کە ئاشتی لە سووریا بە بێ بەرەوڕوو بوونەوەی ئاشكرا لەگەڵ ئەو پێشێل کرانانە مومکین نییە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش ئەو ڕاپۆرتەی هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێگای دادپەروەری و ئاشكرا کردنی راستییەکان وەسف کرد و داوای لە دیمەشق کرد هاوکاری خۆی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری لێکۆڵینەوەکانی هاوپەیوەند بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی سوەیدا درێژە بدات. پاریس دەڵیت کە هەر جۆرە پەڕینەوەیەکی سیاسی تەنیا لە یەک حاڵەتدا سەرکەوتوو دەبێت ئەویش گشت گیری، ڕێز بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسایە.
Your Comment