مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: ئەو هێرشانە ژێرپێ نانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و گرینگی نەدان بە دیپلۆماسی و مافی مرۆڤ بوو.
وتیشی: ئامانجی سەرەکی ئەوان دروست کردنی ئاژاوە لە ئێران بوو بەڵام نەیانتوانی و خودا نەیویست پلانەکەیان بێتە دی.
پزشکیان ڕایگەیاند: ئەمریکا و ترامپ دەیانەوێت جیهان لە ئێران بترسێنن و بانگەشەی بۆ دەکەن لە حاڵێکدا ئەوە ئێمە نەبووین کە دەسپێکەری نائەمنییە و ئیسرائیلە کە سەرچاوەی شەڕ، ئاژوە و ناسەقامگیری لە ناوچەکەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە دزەی ئیسرائیل لە نێو ئێران وتی: هەموو دەوڵەتەکان هەوڵی دزە لە نێو وڵاتانی دیکە دەدەن ئەوە شتێکی ئاساییە بەڵام نابێت ڕۆڵی تەکنۆلۆژیاش لەبیر بکرێت ئەویش ئەو تەکنۆلۆژیایە کە لەلایەن ئەمریکا و زلهێزەکانی دیکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
پزشکیان سەبارەت بە ئەو پرسیارەش کە ئایا دڵنیان کە هێرش نەکردنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؟ وتی: ئێمە هیچ دڵنیاییەکمان لێیان نییە. هەر چرکە لەوانەیە دووبارە هەمان ڕێگا بڕۆنەوە، لەوانەیە جارێکی دیکەس هێرش بکەن. بۆیە هێزە چەکدارەکانی ئێمە بە توانەوە، خۆیان بۆ هەر جۆرە هیرشێک ئامادە کردووە، بەڵام ئێمە دەسپێکەری شەڕ نابین بە پێچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن کە گوایە ئێران هۆکاری نائەمنی لە ناوچەکەیە.
هەروەها سەبارەت بە هیرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئێران وتیشی: ئەوان ڕێگای چوونە ژوورەوەی دامەزراوەکانیان رووخاندووە و ئێمە لە ئێستادا توانی چوونە ژوورەوەمان نییە. توانی ئەتۆمی ئێران نە لە فۆردۆیە، نە لە نەتەز، نە لە ئیسفەهان و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە توانی ئەتۆمی ئێمە لە مێشک و ئەندێشەماندایە و هیچ کاتیش بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمییەوە نەبووین و ناشبین ئەوە لەسەر بیر و بڕوای ئایینی و فتوای ئاشکرای ئایەتوڵڵا خامنەیی دەرکراوە.
پزشکیان زیادی کرد: ئێمە متمانەمان بە ئاگربەست نییە و لە هەر ساتێکدا ڕەنگە تەماحیان هەبێت بۆ هێرشکردنە سەرمان، هەرچەندە هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن ڕووبەڕووی هەر ئاستێکی دەستدرێژیی ببنەوە
ئێمە دەستپێشخەری هیچ شەڕێک ناکەین. لە ڕۆژی دەستبەکاربوونمدا ئیسماعیل هەنیەیان کردە ئامانج؛ چ یاسایەکی مافی مرۆڤ ڕێگەی پێداون ئەم کارە بکەن؟ چ یاسایەک! چ دامەزراوەیەک! چ نەتەوەیەکگرتووەکان!
ئەمریکا ڕەخنەی لە دادگای لاهە گرتووە کە ناتانیاهۆی ئیدانە کردووە.
هەر شتێک دژی تێڕوانینی ئەوان بێت، ئیدانە دەکرێت.
موسڵمانان توانای یەکگرتن و وەستانەوەیان هەیە لە دژی شەڕانگێزی و نادادپەروەری.
Your Comment