هێلین ئومیت کە یەکێکە لەبەرپرسانی باڵاى پەکەکە لەدیدارێكدا دەڵێت، "بەکارهێنانی دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەریی ڕەتدەکەینەوە، ئەو دەستەواژەیە گومانی زیاتر لەبارەی سەرخستنی پرۆسەکە دروستدەکات".
ئومیت ئاماژەی بەوەکردوە، "بڕیارە لەداهاتودا لیژنەیەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە لەپەرلەمانی تورکیا پێکبهێندرێت، دەبێت ئەو لیژنەیە کار بۆ ئەوە بکات، لە چوارچێوەی یاسادا مافی سیاسەتکردن لەتورکیا بە چەکدارانی پەکەکە بدرێت، ئەگەر ئەمانە نەکرێن، ئەو هەنگاوانەی ئێمە ناومانن بەبا دەچن".
بهوتهى بەرپرسەكهى پەکەکە، "با کەس چاوەڕێی ڕێوڕەسمێکی دیکەی چەک سوتاندنى پەکەکە نەبێت، پێویستیش ناکات، چ پێویست دەکات ئەم کارە بکرێتە نمایش، ئەو پەیامەی پێویستبوو، درا، ئەوەی پێویستبوو بوترێت، وتراو ئیرادە نیشاندرا، دوای ئەوەی بەسێ هۆزات چەکەکەی سووتاند، کێ دەتوانێت بڵێت چەک لەدەستی ئەوانەیە کە لەشاخدان؟".
بەبڕوای ئومیت، "پرسی کورد کێشەی سەرەکیی تورکیایە، ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی جوان، ئێمە دەبینە پشتیوانی ئەوانەی کە پرسی کورد چارەسەر دەکەن".

بەرپرسێکی باڵاى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "کەس چاوەڕێی ڕێوڕەسمێکی دیکەی چەک سوتاندنى هێزی پەکەکە نەکات.
Your Comment