بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "MSNBC"، ڕاب مالی نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، وتی: پێماو بژێرەی سەربازی دژی ئێران بە چەندین هۆوە هەڵە بوو و ئەو بژێرە ناتوانێ کێشەکان چارەسەر بکات و دەبێتە هۆی نامسۆگەربوون و سەرهەڵدانی ئەنجامی پێشبینینەکراوە، کە پێموا نە تەنیا لە ڕۆژەکان، حەوتەکان، بەڵکوو لە مانگ و ساڵەکانی داهاتووشدا دەبێ لەگەڵیاندا بژین.
ناوبراو بە ئاماژە بە پابەندی ئێران و دوورەپەرێزیی لە بومبی ئەتۆم، وتیشی: پلانی مووشەکی بالستیک لە ئێراندا هەمیشە لە یەکەمایەتی بووە. کەواتە تاران ئەو کارەی لە ڕیزی ئامانجە ئەمنییەکانی خۆیدا داناوە؛ چ گەمارۆ درابێ و چ نەدرابێ و ئەوان بەردەوام دەبن لەو کارەدا. ئیسرائیل حەز بە دوورنوێنی ئێرانێک کە مامەڵەی ئابووریی نێودەوڵەتیی زیاتری لەگەڵ ئەورووپا و ڕەنگە ئەمریکادا هەبێت، ناکات.
Your Comment