بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل بەدوای ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریایە.
ئەو ڕۆژنامە لە درێژەدا نووسی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە ڕێگای شەڕی ناوخۆییەوە لە سووریا، تورکیا لە ئەو ناوچە دەربکات.
پێشتریش ئەحمەد داوود ئۆغڵوو، جەختی کردبوو کە دابەش کردنی سووریا بۆ ناوچەکانی سوننە، عەلەوی، کورد و درۆزی، گرینگترین ئامانجی نتانیاهۆ لە سووریایە و ناوبراو ئامانجە ئیستعمارییە کلاسیکەکانی فەڕەنسای کردووەتە نموونە بۆ خۆی. داوود ئۆغڵوو بە پێشکەش کردنی پێشنیاری ستراتیژی 8 بڕگەیی بۆ ئەنقەرە، داوای کرد کە سەروەری سووریا یەکمایەتی ئەمنیەتی تورکیا بێت.

ڕۆژنامەی حوڕیەت ئاماژەی دایە سەر پیلانی ئیسرائیل بۆ ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا.
Your Comment