٢٥ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٣
Source: Mehrnews
داخستنی فرۆکەی "ئێف 35" لە ئێران چ زیانێکی بە لاکهید مارتین گەیاند؟

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەوڵێکی زۆر درا بۆ بەرزڕاگرتنی پشکی لاکهید مارتین، بەڵام ئەو هەوڵانە شکستی هێنا و بایەخی پشکی ئەو کۆمپانیایە هێشتاش ڕوو لە دابەزینە.

 هەواڵە بڵاوبۆوەکان لە داخستنی چەندین فرۆکەی ئێف 35ی ئیسرائیلی بە ئاسمانی وڵاتەوە لە شەڕی 12 ڕۆژەی ڕژیمی زایۆنی و ئێران، بووە هۆی ئەوەی بایەخی پشکی کۆمپانیای لاکهید مارتینی سازێنەری ئەو فرۆکە جەنگییە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

ئەگەرچی ڕژیمی زایۆنی بە بێدەنگ‌کردنی هەواڵی هەوڵی دا پێش بە شەرمەزاری لەوبارەیەوە بگرێت، بەلام پێداگریی لایەنی ئێرانی لە سەلماندنی داخستنی فرۆکە ئێف 35ـه‌ ئەمریکاییەکان، پشکی ئەو کۆمپانیایەی بە رادەیەکی بەرچاو واتە لە 468 دۆلارەوە بۆ 461 دۆلار دابەزاند.

Your Comment

You are replying to: .
captcha