٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٤:٣٧
Source: Mehrnews
بنکەی 24 دۆنمی ئەمریکا لەژێر ئاگری تووڕەیی ئێران؛ لە ئەلعودەید چ دەزانین؟

سپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکی قەرەبوو کردنەوەییدا ناوەندی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و گەورەترین دارایی ستراتیژی ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا لە قەتەری کردە ئامانج؛ بەڵام لە ئەو بنکەیە چ دەزانین؟

 بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید یەکێک لە گرینگترین و گەورەترین بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە و بە فڕۆکەخانەی ئەبونەخلە دەناسرێت و لە ڕۆژاوای دۆحە جێگیرە.

بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە 24 دۆنم ڕووبەریە، نزیک بە 10 هەزار هێزی ئەمریکی تێدایە و درێژەترین باندی نیشتنەوە لە ناوچەی کەنداوی فارسی هەیە و جگە لە بنکەی ئەمریکا، تیپی 83 ی هێزی ئاسمنای بریتانیاشی تێدایە و ژمارەیەکی زۆری شەڕکەر، فڕۆکەی ناسینەوە و بۆمب هاوێژی تێدا جێگیر کراوە.


دوابەدوای گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تاران چەند کاتژمیر پێش ئێستا لە ئۆپراسیۆنی بەشارەتی فەتح و بە ڕەمز یا ئەبا عەبدوڵڵا بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی قەتەری کردە ئامانج.

هەروەها ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە کە جگە لە ئەو بنکەیە، بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەش هەیە کە ئێران دەتوانێت بە ئاسانی بیانپێکێت.

بنکەی پشتیوانی دەریای ئێن ئێس ئەی: ئەو بنکە، بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین دێتە ئەژمار کە لە ئێستادا نزیک بە 9 هەزار هێزی سەربازی تێدایە. ئەو بنکە ناوەندی سەرەکی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا دێتە ئەژمار و هەوڵ دەدات ئاسایش بۆ پاپۆڕەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دابین بکات.

بنکەی عەریفجان(کوێت): ئەو بنکە وەکوو بنکەی سەرەکی ئەرتەشی ئەمریکا لە 55 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کوێتە و لە ساڵی 1999 چێ کراوە.

بنکەی ئاسمانی زەفەرە(ئیمارات): ئەو بنکە ناوەندێکی ستراتیژیکە کە ڕاسپاردەی کۆ کردنەوەی هەواڵگری سیخوڕی و پاڵپشتی لە هێرشە ئاسمانییەکانە. لە ئەو بنکەیە شەڕکەرگەلێک وەکوو ئێف 22 و درۆن و هۆشداریی خێرا و فڕۆکەی ئاواکس هەن.

بنکەی ئاسمانی هەولێر: ئەو بنکەیە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ ئۆپراسیۆنەکان بەتایبەتی لە باکووری عێڕاق و سووریا بەکار دێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha