١٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٠٠:٠١
Source: Mehrnews
چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان داوای چی لە ئێران دەکەن

چالاکانی ئینگلیزی‌زمانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئیکس" وێڕای ڕەخنە لە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەک و ناوەندە نیشتەجێیەکانی ئێران، داوای خاپوورکردن و لەناوبردنی تلاڤیڤ لە تاران دەکەن.

لە ئەنجامی وەڵامی لێبڕاوانەی مووشەکیی ئێران بە هێرشە دڕندەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوەندگەلی ئەتۆمی، سەربازی و نیشتەجێی و شەهیدبوونی ژمارێک لە کەسایەتییە سەربازی و زانستییەکان و خەڵکی مەدەنی، لە ژێر ناوی "بەڵێنی ڕاستیی 3" و سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە سەردەمی بێ‌وەڵام‌هێشتنەوەی پەلامارانەی ڕژیمی زایۆنی بەسەر هاتووە، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیان بۆ ئێران و ئیدانەکردنی هێرشی دەستدرێژانەی ڕژیمی زایۆنی، خوازیاری هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی تاران بوون.

لەمناوە کەسانێکی وەک جەکسۆن هینکێل، چالاکی میدیایی ئەمریکی و دەیان چالاکی تری ئینگلیزی‌زمان ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەنای ڕەخنەگرتن لە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی و گاڵتەکردن بە ناکارامەبوونی گومبەزی ئاسنین لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ئێراندا، لە هەشتەکی "تلاڤیڤ خاپوور بکە" کەڵکیان وەرگرتووە و بە نیشاندانی وێنەی دۆخی شپرزەی تلاڤیڤ نووسیویانە: "نە غەزە، نە سووریا، نە یەمەن ... ئێرە و هەر ئێستای تلاڤیڤە".

هاوکات چەندین چالاکی تر خەڵکی هیندوستان پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەڵویستەکانی ئێران دەربڕیوە و ڕژیمی زایۆنیان بە "هۆکاری ئاژاوە" ناساندووە و خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەر ئەو ڕژیمەیان نرخاندووە.

چالاکێکی تر نووسیوتی: لەعنەت لە ئیسرائیل. ئێوە بوون کە شەڕتان دەست پێکرد! ئێوە خەڵکێکی زۆر و بێ تاوانی ئێرانیتان کوشت. مرۆڤ دەبێ زۆر نەخۆش و بێ‌بەزەیی بێت کە پاڵپشتی لە کوشتنی خەڵکی بێ‌تاوان بکات! ئێوە کێن؟ چی بۆتە هۆی ئەوەی هێندە گیرۆدەی خوێن‌ڕشتن و مەرگی مرۆڤی بێ‌تاوان بن؟

یەکێکی تر نووسیویەتی: ئێران، سڵاوت لێ بێ؛ تۆ تاقە وڵاتی ناوچەی کە هەمیشە و هەمیشە لە هەمبەر زایۆنیزمی ئیسرائیلدا وەستاوی. ئێمە تا بووە پاڵپشتی ئارمانجی فەلەستینین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha