١٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٤
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: دەستدرێژی ئیسڕائیل نەوەستێت توندتر لێیدەدەین

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەسەر ئەگەری توندتر لێدان لە ڕژێمی زایۆنی.

 سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: ئێمە شەڕمان دەستپێنەکرد، بەڵک،و بە هێز وەڵاممان دایەوە و ئەگەر ئەم دەستدرێژییانە دووبارە ببنەوە، وەڵامی توندتر و ئازاربەخشتریش چاوەڕێی دەستدرێژکاران دەکات.

مەسعوود پزشکیان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کرد.

پزشکیان لەو گفتوگۆیەدا وتی: سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە مێژووی تاریک و بەردەوامی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی، لە فەلەستین و لوبنانەوە تا سووریا و کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کرد: ئەگەر ئەم کارە دزێوە بە ئیرادەی بەکۆمەڵ و بەهێزی ئومەتی ئیسلامی ڕانەگیرێت، بێ گومان وڵاتانی دیکەی ناوچەکە درەنگ یان زوو بەر دەستدرێژیی ئەم ڕژیمە دەکەون.

وتیشی: بەرپرسیارێتی مێژوویی هەموو وڵاتانی ئیسلامی پێویستی بەوەیە کە بە جددی و ئیرادە لە هەموو ئاستەکان و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەرامبەر ئەم بێ یاساییە و دەستدرێژییە ئاشکرایە بوەستنەوە”.

پزشکیان بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە دەستپێشخەری شەڕ نەبووینە، وتی: بە توندی وەڵاممان دایەوە و ئەگەر ئەم دەستدرێژییانە دووبارە ببنەوە، وەڵامی ئازاربەخشتر و توندتر چاوەڕوانی دەستدرێژکاران دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha