١٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٦
Source: Mehrnews
هەڵە لە لێکدانەوەکانی ئیسرائیل؛ ئێران چۆن هاوکێشەی شەڕی گۆڕی؟

ئەوەی کە ئێران لە کەمترین کاتدا وەڵامێکی کاولکەری بە تێلاڤیڤ دایەوە، بووە هۆی ئەوەی کە شەپۆلێکی نیگەرانی و ترس لە توانی بەرزی سەربازی ئێران لە لای بەرپرسانی ئیسرائیلی بێتە ئاراوە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە بە تیرۆری فەرماندە و زانایانی ئێرانییەوە دەستی پێکرد بووە هۆی خۆبەزل زانینێکی زۆر لەلای ئیسرائیل. ئەو هێرشە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە نێو دڵی فریوی دیپلۆماسی ئەمریکاوە ڕووی دا، نیشاندەری هەڵە لە لێکدانەوەکانی ئیسرائیل نیسبەت بە لایەنی بەرانبەری خۆی. ئیسرائیل وایدەزانی بە دووپات کردنەوەی تیرۆی لوبنان، لە ئێرانیش سەربکەوێت بەڵام بە دەست نیشان کردنی دەستبەجێی پۆستەکان بەر بە بۆشایی ئەمنی لە ئێران گیرا.

گۆڕینی هاوکێشەی شەڕ لە ئاسمان

بەکارهێنانی شەڕکەری ئێف 35 لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە هەنگاوێکی گرینگ بۆ ئەو ڕژێمە بوو، بەڵام تێکشکاندنی ئەو جۆرە شەڕکەرە ئەمریکییە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئێرانەوە، هاوکێشەی سەربازی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیشی گۆڕی چونکوو پرسی شوێنگیر نەکراو بوونی ئێف 35 لەناو چوو و ئەو هێرشە بووە هۆی بەرکەوتنی گەورەترین خەسار و شکستی سەربازی ئەمنیەتی ئەمریکا.

شۆک بوونی ئیسرائیلییەکان لە وەڵامی سەرەتایی ئێران

وەڵامی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل بە مووشەکی بالستیک، بووە هۆی شۆک بوونی ئیسرائیلییەکان. هەرچەندە حکومەتی ئیسرائیل هەوڵی سانسۆر کردنی وێنەی خەسارەکان دەدات بەڵام مێدیا نێودەوڵەتییەکانی جیغیر لە ئیسرائیل ئاستی خەسارەکان لە ئەو ڕژێمە ئاشكرا دەکەن.

هەر ئەوە بە واتای لەدەست دانی ڕۆحیەی ئیسرائیلییەکان لە شەڕ لەگەڵ ئێرانە. ئەوەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا چەندین مانگ خەریکی چنینی پلانی هیرش بۆ سەر ئیران بوون ، بەڵام کۆماری ئیسلای لە کەمترین کاتدا وەڵامێکی کاولکەری بە ئەوان دایەوە بووە هۆی شۆک بوون و دروست بوونی شەپۆلێکی تر و نیگەرانی لە توانی بەرزی سەربازی ئێران .

بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری؛ زەروورەتێکی نکۆڵی نەکراوە

کردنی ئێران بە لیبیاوە لە ڕێگای دانوستانەوە و کردنی ئێران بە سووریاوە لە ڕێگای هێرشی سەربازییەوە، پرسێکە کە بەردەوام بەرەی عەرەبی-عبری شوێنگیری کردووە، لە ڕاستیدا دوژمن هەوڵ دەدات لە هەر ڕێگایەکەوە کۆماری ئیسلامی لە هێز و دەسەڵات خاڵی بکاتەوە. ئەو ستراتیژییە زەروورەتی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری و پەشیمان کردنەوەی دوژمن لەلایەن ئێرانەوە زیاتر دەردەخات.


ئەبێ ئێران لە بواری هێرش و بەرگرییەوە بگاتە ئاستێک کە چی دیکە ئیسرائیل نەوێرێت هێرش بکاتە سەری .

Your Comment

You are replying to: .
captcha