١٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٢
Source: Mehrnews
ئیسڕائێل ئەمڕۆ لە کام ناوچەی ئێرانی دا

ڕژیمی زایۆنی لە سێهەمین ڕۆژی پەلاماری بۆ سەر خاکی ئێران، چەندین پارێزگای وڵاتی کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ چالاکبوونی پەدافەندی ئاسمانی ئێران لە سێهەمین ڕۆژی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی، ئەوڕۆ یەکشەممە (25ی جۆزەردان) فرۆکە و درۆنەکانی ئەو ڕژیمە پارێزگاکانی تاران، کرماشان، تەورێز و ئیسفەهانیان کردە ئامانج.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی تاران و گۆڕەپان و شەقامەکانی وەلیعەسر، حەفتی تیر، بلواری کشاوەرز و نیاوەرانی ئەو شارە، دوو ئیستەبلی ئەسپ لە کۆمەڵەی وەرزشیی گوندی ئۆلەمپیای کرماشان، ناوەندی پەدافەندی تەورێز و سەهەند، پاڵاوگە و ناوەندێکی سەر بە وەرزارەتی بەرگری و هەروەها ناوەندێکی فرۆشی فەڕش لە ئیسفەهان کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی زایۆنی

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha