عەلی موتەهەری چالاکی سیاسی و جێگری پێشووی سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی ئێران، وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی گەلی ئێران لە پاش ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی 3، وتی: خەڵک و چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا وەک دەبینین هەموو بۆ بەرگری لە نیشتمانیان یەکدەنگ و یەکگرتوون و هەڵوێستی هاوبەشیان بووە بۆ بەکارهێنانی مافی ڕەوای وەڵامدانەوەی دەستدرێژەییەکانی ڕژیمی زایۆنی.
موتەهەری لەبارەی دەنگدانەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ئاستی جیهانیدا وتیشی: ڕاپۆرتە میدیاییە بیانییەکان لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی نیشان دەدا کە لە دوو شەوی ڕابردووەوە جیهان بەو ڕاچەنیوە کە چۆنە ئێران لە ژێر ئەو هەمووە گوشارە و سەرەڕای شەهیدبوونی فەرماندە گەورەکانی چۆن توانیویەتی بەو جۆرە تۆڵەی خۆی بکاتەوە و خاڵە هەستیار و گرنگەکانی تلاڤیڤ و حەیفا بکاتە ئامانج.
موتەهەری هەروەها لێدوانی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە زیاننەگەیاندن بە خەڵکی مەدەنیی ئێرانی بە درو و دووزمانی زانی و جەختی کرد: ئەوان دەیانەوێ خەڵک و کۆماری ئیسلامی لێک هەڵبڕن، کەچی بەهەڵەدا چوون و خەڵکی ئێران جودا نین لە نیزامی کۆماری ئیسلامی.
ئەو چالاکە سیاسییە ڕاشیگەیاند: تلاڤیڤ و حەیفا توانای بەرگری لە بەرامبەر مووشەکە بەرفراوانەکانی ئێرانیان نییە و دواجار ناچار لە پەیجوریی ئاگربڕ دەبن و پێموایە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم ئۆپەراسیۆنانە کۆتاییان پێ دێت.
Your Comment