٢٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٤
Source: Mehrnews
بەرپرسێکی نووسینگەی ڕێبەری ئێران: ئەمریکا تاوانباری بەئەنجام‌نەگەیشتنی دانوستانەکانە

جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی ڕێبەری ئێران وتی: ئەگەر دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بەئەنجام نەگای، ئەمریکا تاوانبارە کە ویستی ناژیرانەیە هەیە و دەڵی ئێران نابێ پیتاندنی هەبێت.

  ئایەتوڵڵا موحسن قومی جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی ڕیبەری ئێران لە ڕیوڕەسمی نرخاندنی ڕۆژی بەرخۆدان و یادی شەهید حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری شەهیدی دەرەوەی ئێران، وتی: ئێمە دەبێ ڕێگەی شەهیدان تا گەیشتنە لووتکە درێژە پێ بدەین و دەزانین کە ڕژیمی زایۆنی گرووپێکی جەنایەتکار و کۆمەڵکوژە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکاندا ڕاستگۆیانە هەڵسوکەتی کردووە و بە دوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بەهرەمەندی لە وزەی ناڤۆکییە. ئەگەر ئەم دانوستانانە نەگاتە ئەنجام، ئەمریکا تاوانبارە کە ویستی ناژیرانەیە هەیە و دەڵی ئێران نابێ پیتاندنی هەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha