ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانەوە پاگەندەی کرد کە بە پێی پێچراوبوونی ڕێککەوتن، ئەوەی کە ئێران و ئەمریکا تا پێش لە هاوینی ئەمساڵ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بگەنە ڕێککەوتن، لە باری تەکنیکییەوە نامومکینە.
ڕۆیتێرز هەروەها لە زمانی بەرپرسێکی باڵای ئێرانییەوە کە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکایش دەستی هەیە، پاگەندەی کرد کە ئەگەر واشنتۆن واز لە داواکاری پیتاندنی سفر لەسەد بهێنێت، ئەگەری ڕێککەوتنی سیاسی هەیە.
خولی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دوێنێ لە ڕۆمای پێتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو. سەید عەباس عێراقچی دوای ئەو دانوستانە، ئەوەی یەکێک لە تەکنیکی ترین خولەکانی دانوستان وەسف کرد و وتی: جارێکی دیکە هەڵوێست و بنەماکانی کۆماری ئیسلامیمان سەبارەت بە دانوستان هێنایە ئاراوە؛ هەڵوێستی ئێمە تەواو ڕوون بوو و لە سەری داکۆکیمان کرد. پێمان وایە کە ئێستا تێگەییشتنێکی باشتر و ڕوونتر لە هەڵوێستەکانی ئێمە لەلای ئەمریکییەکان هەیە.

ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانەوە پاگەندەی کرد کە گەییشتن بە ئەگەری ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا پێش لە هاوین مومکین نییە.
Your Comment