سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە میانەی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پڕۆژەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار و وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار بەڕێوەچوو، پڕۆژەی تەکسی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پەیام لە پارێزگای ئەلبورز، خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
شایەنی باسە؛ پرۆژەی تەکسی ئاسمانی کەرەج- قەزڤین یەکێکە لە بەرنامەکانی پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی وڵات، کە بەمەبەستی زیادکردنی دەستڕاگەیشتن، خێرایی خزمەتگوزارییەکان، و پەرەپێدانی ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان داڕێژراوە و جێبەجێ کراوە.
342/
Your Comment