زاگرۆس هیوا وتی: بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەکەکە دراوە و مەرج نییە ئەمە بە مانای دانانی چەکەکانت بێت.
وتیشی: پەکەکە بڕیاری داوە تەقە ڕابگرێت و ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیا و لەبری ئەوە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی سیاسی دیموکراتیک ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر زمانی یەکسان بەدیبهێنێت.
ڕاشیگەیاند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرپرسیارێتی مێژوویی لەئەستۆ گرتوو.
زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە ڕایگەیاند: هەرچەشنە دانانی چەک لەلایەن ئەو گرووپەی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر پێویستی تورکیا کردەوە بۆ هەنگاوی دەستەبەرانە لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە. زاگرۆس هیوا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیو ئیندیان ئێکسپرێسی هیندستان وەڵامی پرسیاری جۆراوجۆری دایەوە سەبارەت بە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی و چەند بابەتێکی دیکەی دەوروبەری ئەم پرسە.
سەرەتا پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە پارتی هێشتا بڕیاری دانانی چەکەکانی نەداوە، بەڵکو بڕیاری داوە دەستبەرداری میتۆدی خەباتی چەکداری بێت. مەرج نییە ئەمە بە مانای ڕادەستکردنی چەک بێت. پەکەکە بڕیاریدا ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیا و لەبری ئەوە، لە فەزایەکی یەکساندا بە ڕێگەی دیموکراسی و سیاسییەوە بەشداری گفتوگۆ بکات. عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم ڕێبازەی لە ئەستۆ گرتووە.
342/
Your Comment