١١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٠٩
6208 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 91 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6208 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 91 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  56 هەزار و  262 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و  292 هەزار و 614 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 81 هەزار و736  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.