٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٤٢
خەباتگێڕانی هێزی قودس کۆتایی بە مێژووی ملهوڕیی دێنن

فەرماندەی گشتیی سوپا لە پەیامێکدا، نووسی: بەیاری خودا خەباتگێڕانی بێ سنووری فەیلەقی قودسی سوپا, مێژووی ملهوڕی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سەرلەشکەر پاسدار حسەین سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕێزی لە بوێری و توانایی پاسدار قائانی گرت و وتی: بەیاری خودا خەباتگێڕانی بێ سنووری هێزی ژێر دەسەڵاتی ئێو، مێژووی ملهوڕی لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە.

لە نامەکەدا نووسراوە: هەروەک پێشەوا خومەینی وتوویە هەر بەو شێوەی کە بە تەنیایی شۆڕشی ئیسلامیمان بە ئاکامی خۆی گەیاند و لە شەڕیشدا مەزڵۆمانە خەریکی خەبات بووین، بە یاری خودا لە درێژەی ڕێگاشدا هەر سەرکەوتوو دەبین.

لە درێژەی نامەکەشدا ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی سوپا گیراوە و بەڵێن دراوە بە هێزی زۆرترەوە خەبات دەکەین تا داگیرکەری و ملهوڕی بگاتە کۆتایی.