٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:١١
تەقینەوە لە سەرێ کانی / ۹ کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکە پێنج کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون، تائێساتش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئەمڕۆ شەممە لە سەرێکانی له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی سەوزە فرۆش تەقییەوە، لە ئاکامدا 5 کەس کوژران و 4 دیکەش برینداربوون.

 هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان نا جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، زیانێکی زۆریش بە باڵەخانەکانی دەوروبەری تەقینەوەکە گەیشتوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش لەو دەوروبەرە تێکشکاون.

پارێزگای حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیان و لەلایەن ئەنقەرەوە راستەوخۆ پشتیوانی دەکرێن.

342/