٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:٠٥
داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق/کوژران و بریندار بوونی 8 سەرباز

لە هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەی جەلەولا هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالە، سەربازێک کوژرا و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  دوێنێ شەو 13 ی بەفرانبار بەرانبەر بە 2 ی جوون، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی پشکنین لە نزیکی حەلوان لە دەڤەری جەلەولا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە بەهۆی ئەو هێرشەوە سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەست دا و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوو کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگیرە.

دوای ئەو هێرشە ژمارەیەکی زۆر سەربازی عێراقی نێردرایە ناوچەکە و ئەندامانی داعشیش لە ناوچەکە هەڵاتن.

ڕۆژێک پێش لە ئەو هێرشەش تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی داقوق سەر بە پارێزگای کەرکووک، بووە هۆی کوژرانی سێ هێزی سوپای عێراق و بریندار بوونی سەربازێکی دیکە.

342/