٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٤٢
مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی گرووپەکانی بەرخۆدان دەستی پێکرد

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ڕاگەیاندنی فەرمیی دەسپێکی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدان، هۆشداریی جیدیی دایە ئیسرائیل.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  لە فەلەستین یەوم، ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی جەختی کرد: مانۆڕی هاوبەشی "پاڵپشتی پتەو" بە بەشداری چەکدارانی گرووپەکانی بەرخۆدان لە ژێر فەرماندەیی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی بەرخۆدانی ڕاگەیاند. لە ئەو مانۆڕە سیناریۆی جیاواز لە باکوور تا باشووری کەرت غەزە بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە لە ئەو مانۆڕە هەڕەشەکانی دوژمن هاوشێوەسازی دەکەین و ئامانج لە ئەو مانۆڕە، بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی چەکدارانی بەرخۆدان بۆ شەڕ لە کات و دۆخی جیاواز دەبێت.

ئەو ژوورو هاوەبشە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئیزن نادەین دوژمنی ئیسرائیلی دژی نەتەوەی فەلەستین دەستدرێژی بکات، چەکی ئێمە هەمیشە ئامادەیە و بەرخۆدان بڕایرێکی هاوبەش و یەکپارچەی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە شەڕ یان دوژمنێک لە هەر کات و شوێنکی داوە.

342/