٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢١
سنووری باشماخ بۆ هاتوچۆی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش کراوەیە

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی باشماخی مەریوان ڕاگەیاند: ئێستا کە وەکوو ڕابردوو لە ئەو سنوورە نێودەوڵەتییەوە هاتوچۆی موسافر ئەنجام دەدرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  فەرید حەق پەنا سەبارەت بە داخرانی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بەهۆی بڵاو بوونەوەی شێوەی نوێی کۆرۆنا لە لایەن لایەنی عێراقییەوە ڕایگەیاند: تا ئێستا هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخەوە هەر درێژەی هەیە و هیچ کێشەیەک لە ئەو پێوەندییەدا بوونی نییە.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەندێک مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵگەلێک لەسەر داخرانی سنوورە زەوینییەکانی عێراق و ئێران بڵاو کرایەوە کە هێشتا بە شێوەی فەرمی ئاوەها بابەتێک لەلایەن لایەنی عێراقییەوە ڕانەگەیێندراوە.

حەق پەنا وتیشی: لە ڕاگەیێندراوی دواتردا دۆخی هاتوچۆی موسافر لە سنووری باشماخەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

342/