١١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٢٠
کوژران و بریندار بوونی 64 کەس لە سلێمانی/توند وتیژی پەرە دەسێنێت

ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندان لەقەزای کفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکردەوە و لەئەنجامی دروستبوونی ئاڵۆزی هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی دروستبونی گرژی لەخۆپیشاندانەکەی قەزای کفری دوو کەس کە برینەکانیان سەخت بوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی قەزای کەلار.

خەندان لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسی:  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەو هاووڵاتیانە گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی گەرمیانە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی، لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردو پارێزگای سلێمانی 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 55 کەسیش برینداربوون.