به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاول کردنی ئاسەواری مێژوویی لە عەفرین کە هاوکات لەگەڵ داگیر کردنی ئەو شارە لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە دەستی پێکردبوو هەر درێژەی هەیە و ئەو تیرۆریستانە بە مەبەستی قاچاخی ئەو ئاسەوارە و فرۆشی بە وڵاتانی دیکە هەوڵی ڕووخانی بەشیک لە بینا مێژووییەکانیان لە عەفرین داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرانبەر ئەو هەوڵانە تا ئێستا بێدەنگ بوون، لە حاڵێکدا کە بە پێێ مافی نێودەوڵەتی کاول کردنی ئاسەواری مێژوویی لە کاتی شەڕ تاوانی جەنگی دێتە ئەژمار. هیچ یەکە لە ڕێککەوتنەکانی لاهە و پرۆتۆکۆلی ژێنێف سەبارەت بە مافەکانی شەڕ لە عەفرین لەبەرچاو نەگیراوە و تورکیا هیچ یەکە لە ئەو ڕێککەوتنانەی جێبەجێ نەکردووە.