٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٢
سێ تیرۆریست لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران دەستگیر کران

هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دەستگیری سێ تیرۆریست لە ڕۆژاوای ئێران هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکی دژواردا سێ تیرۆریستی دژە شۆرش لە سنووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەستگیر بکەن کە دەیانەویست کردەوەی تیرۆریستی لە وڵات ئەنجام بدەن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە سوپای پاسداران ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی لەو تیرۆریستانە دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەردا گرتووە.

342/