٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٠٤
١٨ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیر کران

پۆلیسی ئەنقەرە لە هەڵمەتێکدا دژی شانە نوستووەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەنقەرە ١٨ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی و چالاکی لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هاوکاری پۆلیسی دژە تیرۆری ئەنقەرە لە هەڵمەتێکدا دژی شانە نوستووەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئەنقەرە ١٨ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی و چالاکی لە ئەو گرووپە تیرۆریستیە دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری ئەنقەرە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هاوکاتدا هەڵیانکوتایە سەر ٢٠ ناونیشان بۆ دەستگیری ٢٠ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش کە هەر هەموویان هاووڵاتی عێراق بوون.