٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٠٤
گیان لە دەستدانی 362 تووشبووی کۆڕۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13621 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە   362  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە   48 هەزار و   990 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 989هەزار و 572 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا    678 هەزار و 54 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.