به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ لهكؤبوونهوهیهكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگى له‌باره‌ى ڕێكهوتنى 50 ساڵى توركیا‌و حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكراكردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌باره‌ى پرسى ڕێكهوتنهكهى هه‌رێم و توركیا‌و ئاگاداریی یه‌كێتیی، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی وتویهتى: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ئاگادارى ورده‌كاریی و ناوه‌ڕۆكى ڕێكهوتنى 50 ساڵى نێوان حكومه‌تى ههرێمو توركیا نییه".
هەروەها تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به"كارى قاچاخچێتى و مافیاگه‌رایی له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى" كردووه.
ئەو وتویهتى: "به‌وردى ئاگادارین و ده‌زانین كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن، به‌مزوانه ئیجرائاتى زۆر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هاوكات هه‌ڵوێستى یه‌كێتیشى له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخۆوه خستووه‌ته‌ڕوو جەختی کردووە کە "یه‌كێتیی به‌ڵێ بۆ شه‌ڕى ناوخۆ ناكات و ناشبێته به‌شێك، به پێچه‌وانه‌وه دژى شه‌ڕى براكوژین، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رى ئه‌و جه‌نگه له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه هه‌ڵوێستى ڕه‌سمى یه‌كێتیه".