٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٤٦
ڕۆحانی: ئیسرائیل و ئیستکباری جیهانیی هۆکاری تیرۆری شەهید فەخری زادەن

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا هێناویە: دوژمنان باش بزانن بە شەهادەتی دکتۆر موحسێن فەخری زادە بچووکترین کێشەیەک لە ورەی گەنجان و زانایان ئێران لە پێوانی ڕێگای گەشە زانستی و شانازی دروست نابێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی موحسێن فەخری زادە، جەختی کرد: بێ گومان ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە نیشانەی لاوازی دوژمنانی ئێران لە بەرانبەر جووڵەی زانستی و شانازی و تواناییەکانی نەتەوەی گەورەی ئێران و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەوان لە ناوچەکە و جیهان بووە.

ڕۆحانی هەروەها لە پەیامەکەیدا هێناویە: جارێکی دیکە دەستی دزێوی ئیستکباری جیهانی و ڕژێمی زایۆنی بە خوێنی ڕۆڵەیەکی تری ئێران سوور بوو و دڵی نەتەوەی ئیرانی پڕ لە خەم و ئازار کرد.

ناوبراو درێژەی دا: بێ گومان ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە نیشانەی لاوازی دوژمنانی ئێران لە بەرانبەر جووڵەی زانستی و شانازی و تواناییەکانی نەتەوەی گەورەی ئێران و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەوان لە ناوچەکە و جیهان بووە.

دوژمنان باش بزانن بە شەهادەتی دکتۆر موحسێن فەخری زادە بچووکترین کێشەیەک لە ورەی گەنجان و زانایان ئێران لە پێوانی ڕێگای گەشە زانستی و شانازی دروست نابێت.