به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کینۆ گابریل، وتەبێژی هەسەدە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ واین ماروتو وتەبێژی هاوپەیمانی دژە دائش، بە ئاماژە بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لە لایەن ئەو هێزانە لەگەڵ لایەنی ڕووس وتی: سەبارەت بە پێشێل کرانی ڕێککەوتننەکان لەلایەن تورکیاوە و ئەگەری ئۆپرایۆنی سەربازی نوێ لەلایەن ئەو وڵاتەوە دژی ناوچەکە لەگەڵ لایەنە ڕووسەکان دیداریمان کرد. سوپای دیمۆکراتیکی سووریا پێبەندی پاراستنی ناوچەکە و خەڵک دەبێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بۆ ڕێگری لە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا لە دژی ناوچەکە، لەگەڵ لایەنی ڕووسی پێوەندی ڕاستەوخۆمان هەیە.
ماروتوش لە لێدوانەکەی خۆیدا وتی: لە سووریا و عێراق ٤٥ هەزار ئەندامی داعش هەبووە کە زۆربەیان یا دەستگیر کراون یان کوژراون. ئێستا ١٠ هەزار داعشی لە ئەو دوو وڵاتەن، ئەوان ئیدی توانای کۆنترۆڵ کردنی ناوچەیەکیان نییە بەڵام دەتوانن خەڵک بڕفێنن و بیکوژن و جەنایەت ئەنجام بدەن.