به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە وتنی ئەوەی کە لە بواری بەرگری لەگەڵ ئەستەمترین گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووین، وتی: لە هەمان سەردەمدا کاریگەرترین و کارامەترین جیهازاتی بەرگریمان داڕشت و بەرهەممان هێنا و ڕادەستی هێزە چەکدارەکانمان کرد.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وەزارەتخانەیەکی شۆڕشییە، زیادی کرد: ئەو ڕێکخراوە هەموو توان و هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پێشکەوتن و بێ گومان ئەو پیشکەوتنانە لە چەند دەیەی ڕابردوو دەین داری ئەو بیر و ڕوانگە شۆڕشگێڕانەیە و هەر لەو درێژەدا لە داهاتوویەکی نزیک پاپۆڕێکی بەرهەمی ئێران بە ناوی دێنا کە لە بواری ئیمکانات و جیهازات و کارەوە جیاواز لە هەموو پاپۆرەکانی هاوسەردەمی خۆیە، ڕادەستی هێزی دەریایی ئەرتەش دەکەین.
342/