به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: ئەمریکا هێشتا ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەگەر بەڵێنەکانی کە لە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، جێبەجێ بکات، ئێمەیش پایبەند دەبین بە بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
زیادیشی کرد: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران، دانوستانی لە گەڵ دەکەین سەبارەت بە مەرجەکانمان بۆ گەڕانەوەی وەکوو ئەندامێکی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە.