به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئمەڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری ئوزئالپی پارێزگای کوردنشینی وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ١٠ چالاکی سیاسی و مەدەن کورد لە ئەو شارە و دەستگیریانیان کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا، هەڵیانکوتایە سەر ناونیشانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە شاری ئوزئالپ و ١٠ کەسیان دەستگیر و زیندانی کرد.
شیاوی باسە کە کەسە دەستگیر کراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی جەندەرمەی ئوزئالپ.