به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا عەبدولڕەزا پوورزەهەبی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی شوێنی بەرهەمهێنان زنیجرە درامای سنجرخانی لە سنە کرد.
ناوبراو لە ئەو سەردانە وێڕای دەسخۆشی لە گرووپی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای سنجرخان، وتی: ئەو زنجیرە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوە و یەکگرتوویی ئایینی و باوەڕی موسڵمانان لە ئێران.
ئایەتوڵڵا پوورزەهەبی زیادی کرد: بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە زنیجرەگەلە نیشانی دەدات کە لە هەموو سەردەمەکاندا کەسانی نیشتمان پەروەر، بەئیمان و گیانبازی نیشتمان لە ئێران بوونە.
زنجیرە درامای مێژوویی سنجرخان لە نووسینی خوالێخۆشبوو زیائەدین دۆری، بەرهەمهێنانی حسێن جەلالی و دەرهێنانی محەمەد حسێن لەتیفی لە ٢٦ بەش بەرهەم دێت و لە کەناڵی سەرتاسەری ئێران بڵاو دەبێتەوە.
342/