١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٤
6099 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆڕۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6099 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 900 كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند:  لە دوێنێوە 6099 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 900 توشبوی نوێی ڤایرۆسەكە دەسنیشانكراون.

وتیشی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 24 هاوڵاتی دیكەی توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 275 كەسی دیكەش چاكبونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێم 85 هەزار و 63 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2682 كەس گیانیان لەدەستداوە و 52 هەزار و 771 كەسیش چاكبونەتەوە