٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٠٠
بایدن پشتیوانیی تەواو لە ئیسرائیل دەکات

بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد: بایدن وەکوو سەرۆک کۆمارە پێشووەکان درێژە دەداتە پاڵپشتییەکانی لە ئیسرائیل.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە فەلەستین یەوم، بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئەمریکا دەرکرد. ئەو بەرەیە لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردووە: سەرکەوتنی جۆ بایدن گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ لە بەرانبەر مافی نەتەوەی فەلەستین دروست ناکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین هەروەها لە بەیاننامەی خۆی هێناویە: ڕاستی ئەوەیە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا چ دیمۆکرات بێت و چ کۆماری خواز، ئەو بابەتە هیچ کاریگەریەکی لەسەر پرسی فەلەستین نابێت.

بەرەی خەڵکی بۆ ئازادی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد: سەرکەوتنی بایدن گۆڕانێکی ئەوتۆ لە بەرانبەر مافی نەتەوەی فەلەستین دروست ناکات و ئەویش وەکوو سەرۆک کۆمارە پێشووەکان درێژە دەداتە پاڵپشتییەکانی لە ئیسرائیل.